دوێنێ لە حەمام نازک ئەندامێ

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  848 مشاهده
دوێنێ لە حەمام نازک ئەندامێ
گڵە سەرێکی بۆن خۆشی دامێ
وتم پێم بڵێ تۆ و هەقی خودا
عەتری عەبیری یا میسکی خەتا
وتی خاکێ بووم من لەسەر زەمین
بەڵام لەگەڵ گوڵ بووم بە هاونشین
بۆنی خۆشی ئەو تەئسیری کرد لێم
ئەگینا خاکم خاکی سەرە ڕێم