شیعرە کانی تۆ مەهین بانوو دڵی من شاد ئەکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  587 مشاهده
شیعرە کانی تۆ مەهین بانوواعلام دڵی من شاد ئەکا
ڕۆژ و شەو من عەشقی شیعرم تاکوو بێ هەر زیاد ئەکا
نەمئەزانی من لە عەسری بیستەما چەرخی فەلەک
سەر لە نوێ مەستوورەاعلامیێکی چەشنی تۆ ئیجاد ئەکا
ماهـ شەرەفاعلام ون بووبوو چا بوو تۆ کە زیندووت کردەوە
ڕۆحی ئەو لە خودا دەوامی عومرت ئیستمداد ئەکا
من دڵم فەوتاو و پیرە عومری سەد ساڵە کەچی
عەشقی شیعرت تازە دێوانێکی لێ بونیاد ئەکا
شیعری سووزانت دڵ و جەرگی منی سووتاندووە
عەهدی عەدڵ و دادە ئەو ئێستاکە بۆچ بێداد ئەکا
تۆ لە کوێستانیت لە ئاویدەراعلام بە خۆشی وا ئەژیت
خۆ کەمالیتخلص شەڕ لەگەڵ گەرما و گڕی بەغداد ئەکا