ئەمساڵ لە پڕ هات ڕەشەبای خەزان
شینی شێخ مەحموودی حەفید
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
1007 مشاهده
ئەمساڵ لە پڕ هات ڕەشەبای خەزان
لە بەدبەختیی من
هەڵیکەند ڕیشە گوڵی کوردستان
لە بێخ و لە بن
***
کام گوڵ ئەو گوڵەی ئەحمەدی کاکی
قوتبی ڕەببانی
ناشتی و ئاوی دا بە دەستی پاکی
بۆ کامەرانی
***
سەربەست بوو دلێر ڕەشید و لاوچاک
واریع و بە دین
شێخ مەحموود یەعنی حەفید زادەی پاک
ئەولادی حسین
***
مەشهووری عالەم خۆش خولق و خۆش ڕوو
بێ کیبر و عینوان
بە جۆرێ هەڵکەوت مانەندی نەبوو
لەسەر ڕووی جیهان
***
سوپا شکێن بوو خاوەنی حەشەم
ئازا و قارەمان
لە ڕۆژی جەژنا مانەندی ڕۆستەم
لە جەرگەی مەیدان
***
یا شێخ کۆچت کرد ئەمما وەکوو تۆ
مەردی هونەروەر
کوانێ کە بێت و بڵێ من ئەمڕۆ
ئازام و سەروەر
***
داخت بە جەرگی هەموو کوردا نا
کاتێ کۆچت کرد
شین و واوەیلا بە جارێ هەڵسا
لە ناو گەلی کورد
***
یا شێخ تەشریفت برد تۆ بۆ جەننەت
بە شادمانی
ئێمە ماینەوە بۆ دەرد و مەینەت
لە دونیای فانی
***
تەئریخی ساڵی وەفاتت لە دڵ
کە پرسیم من زوو
وتی: بنووسە ئەی پیری عاقڵ
غەرقی ڕەحمەت بووحساب ابجد: غرق رحمت بو = ؟