شیعرە کانی تۆ مەهین بانوو دڵی من شاد ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
588 بینین
شیعرە کانی تۆ مەهین بانووناوی تایبەت دڵی من شاد ئەکا
ڕۆژ و شەو من عەشقی شیعرم تاکوو بێ هەر زیاد ئەکا
نەمئەزانی من لە عەسری بیستەما چەرخی فەلەک
سەر لە نوێ مەستوورەناوی تایبەتیێکی چەشنی تۆ ئیجاد ئەکا
ماهـ شەرەفناوی تایبەت ون بووبوو چا بوو تۆ کە زیندووت کردەوە
ڕۆحی ئەو لە خودا دەوامی عومرت ئیستمداد ئەکا
من دڵم فەوتاو و پیرە عومری سەد ساڵە کەچی
عەشقی شیعرت تازە دێوانێکی لێ بونیاد ئەکا
شیعری سووزانت دڵ و جەرگی منی سووتاندووە
عەهدی عەدڵ و دادە ئەو ئێستاکە بۆچ بێداد ئەکا
تۆ لە کوێستانیت لە ئاویدەرناوی تایبەت بە خۆشی وا ئەژیت
خۆ کەمالیناسناوی ئەدەبی شەڕ لەگەڵ گەرما و گڕی بەغداد ئەکا