نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  262 مشاهده
نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان
نانی نەئەخوارد هەرگیز بێ مێوان
ڕۆژێ لە ڕۆژان نانیان بۆ هێنا
میوانی نەبوو لەگەڵی بخوا
ئەمری کرد بڕۆن پەیدا کەن میوان
هەتا بێت لەگەڵ مندا بخوات نان
چوون بۆیان هێنا پیاوێکی زۆر پیر
لە ڕێوە ئەهات برسی بوو فەقیر
داینا لە لای خۆی دەستیان برد بۆ نان
بسم اللهعربیی نەکرد کابراکەی میوان
ئیبراهیم فەرمووی پێم بڵێ کابرا
بۆچ ناوی خودات تۆ نەبرد ئێستا!
بسم اللهعربی شەرتە وەختی نان خواردن
هەتا عەفووت کات یەزادنی مەزن
وتی مەجووسیم، من موسوڵمان نیم
بۆ چی نازانی قوربان کە من چییم!
نەبی ئیبراهیم تووڕە بوو خێرا
میوانی دەرکرد ڕۆیی بۆ سەحرا
دەرحاڵ جبرئیلاعلام هات و ئەمری کرد:
ئیبراهیم بۆ چی مێوانت دەرکرد؟!
حەفتا ساڵ زیادە خوا ڕزقی ئەدا
تۆ بۆ چی ڕۆژێک نانت پێ نەدا؟