نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  457 بینین
نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان
نانی نەئەخوارد هەرگیز بێ مێوان
ڕۆژێ لە ڕۆژان نانیان بۆ هێنا
میوانی نەبوو لەگەڵی بخوا
ئەمری کرد بڕۆن پەیدا کەن میوان
هەتا بێت لەگەڵ مندا بخوات نان
چوون بۆیان هێنا پیاوێکی زۆر پیر
لە ڕێوە ئەهات برسی بوو فەقیر
داینا لە لای خۆی دەستیان برد بۆ نان
بسم اللهعەرەبیی نەکرد کابراکەی میوان
ئیبراهیم فەرمووی پێم بڵێ کابرا
بۆچ ناوی خودات تۆ نەبرد ئێستا!
بسم اللهعەرەبی شەرتە وەختی نان خواردن
هەتا عەفووت کات یەزادنی مەزن
وتی مەجووسیم، من موسوڵمان نیم
بۆ چی نازانی قوربان کە من چییم!
نەبی ئیبراهیم تووڕە بوو خێرا
میوانی دەرکرد ڕۆیی بۆ سەحرا
دەرحاڵ جبرئیلناوی تایبەت هات و ئەمری کرد:
ئیبراهیم بۆ چی مێوانت دەرکرد؟!
حەفتا ساڵ زیادە خوا ڕزقی ئەدا
تۆ بۆ چی ڕۆژێک نانت پێ نەدا؟