بە ئیما گەر لە عاشق خواهیشی مەعشووقە بۆ سەر بێ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  463 مشاهده
بە ئیما گەر لە عاشق خواهیشی مەعشووقە بۆ سەر بێ
ئەگەر نەیخاتە بەر پێی ڕووڕەشی سەحرایی مەحشەر بێ
لە ڕووی ئەو شەمعەدا سیححەت تەڵەب کا قوربجۆ سەهوە
دەسووتێ یەک نەزەر پەروانەئاسا گەر سەمەندەر بێ
لە مەیدانی نەزەر چاوت شەجاعەت نایەڵێ بۆ من
بە چاو کێ دیی غەزالی وا کە سەییادی غەزەنفەر بێ
لەسەر خاڵی ڕوخت کەس وەسفی خاڵی کەس نەکا خەتمە
خەلیلاعلامی پێ بڵێن نابێ کە هەر کەس جێی لە ئازەر بێ
هونەر سابت دەکەم بۆ ئەو ئیمامەی قامەتی تۆی دی
لە وەختی خوێندنی قدقامتعربیا گەر ڕووی لە مینبەر بێ
لەناو سینەی قەفەسما شەرتە ئازادی نەکەم ئیتر
لە داوی زوڵفی دڵبەر گەر بە سالمتخلص مورغی دڵ بەربێ