ئیشارەی غەمزە ڕەنگە قەسدی سەر بێ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  684 مشاهده
ئیشارەی غەمزە ڕەنگە قەسدی سەر بێ
کە بۆ سەر بێ دەسا با زوودتەر بێ
سەرم گەر سەرسەری شۆرەت قوبووڵ کا
هەموو مایەم سەراسەر دەردیسەر بێ
حەساری سینە با لابەم لە ڕێدا
مەبادا بۆ دڵم تیرت خەتەر بێ
گوشادیی دڵمە هەر جا گەر لە تیرت
لە سینەم بۆ هەناسەم ڕێ گوزەر بێ
لە خۆشیدا کەسێ دوشمنمە گاهێ
بە ڕووی مندا لە ڕووی تیغت سوپەر بێ
ویداعی دڵ دەکا جانم لە چاوت
کە وەختێ تیرەبارانی نەزەر بێ
چ مەنناعێ فیراقی خستە بەر من
ئەویش وەک من خودایا دەربەدەر بێ
شەفیعم بێ بە عەفو ئەر قابیزی جان
لەڕێی تیرت دەبێ خوونم هەدەر بێ
وەها پڕ بوو لەبالەب دڵ لە غەمها
دەترسم جێی نەبێ مەیلت بەدەر بێ
ئەگەر گاهێ تەڵەب کا عاشقی زار
بە پێ نا ڕەنگە سالمتخلص هەر بە سەر بێ