لە یەک سەر بێ مەحەببەت حاسڵی کوا غەیری دڵسەردی

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1146 مشاهده
لە یەک سەر بێ مەحەببەت حاسڵی کوا غەیری دڵسەردی؟
دەبێ مەعشووق و عاشق هەر دوو وەک یەک بن لە هەمدەردی
زەعیفی و قووەتی تاقەت لە عیشقا جەوهەری شەخسە
لەوێدا قووەتی بازوو عەیان ناکا جەوانمەردی
لە دیققەت عیرقی فیکرم شل دەکا وەسفی دەهانی تۆ
بە بیکری مایەوە زیکری بە من نەکرا لە نامەردی
بە دامادی خیرەد چارەی عەروسی وەسفی تۆ نابێ
لە پەردەی دڵ موعەتتەل ما بە بارێ شەرم و ڕووزەردی
لەلای من غافڵە سالمتخلص ئەوی فەخری بە بازوو بێ
ئەگەر مەردە لە ڕووی عیشقا بدا لافی هەماوەردی