کارییە دەردم لە دڵدا، داد، هەی بێدادی

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  751 مشاهده
کارییە دەردم لە دڵدا، داد، هەی بێدادی
کوا حەکیمی نەبزی من، فەریاد! هەی فەریادی
خارەموویێکە لەژێر گورزی غەما، ئەی دڵ! عەجەب
سەختڕوویی تا بە کەی، فوولاد! هەی فوولادی
تیشنەلەب با بەس تەڵەب کەم ئاوی تیغت، هەڵسە سا
ڕووبەڕوو گەردنکەچم، جەللاد! هەی جەللادی
جۆیباری دێ بە گۆشەی چاوما، ئەشکی ڕەوان
جایی ئەسڵیی تۆیە، بێ، شمشاد! هەی شمشادی
چونکە ئاهووی دڵ لە کەعبەی ڕوویی تۆ پەروەردەیە
لێی مەدە تیری نیگەهـ، سەییاد! هەی سەییادی
«سالمتخلص»ت خستە موسیبەت، ئەی دڵی ڕیسوا! بەسە
فیتنەجۆیی تا بە کەی، ئیفساد! هەی ئیفسادی