تیروەش دەی مەهـ گوزەشت و عەهدی نیسان هاتەوە
بۆ هاتنەوەی عەبدوڵڵا پاشای بابان لە قوستەنتەنینەوە بۆ عێراق
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
5 دقیقه
948 مشاهده
تیروەش دەی مەهـ گوزەشت و عەهدی نیسان هاتەوە
بولبولی بێ دڵ لەدەوری گوڵ بە ئەفغان هاتەوە
سەختگیری کرد ئەگەر سەرما وەکوو ئەفراسیاباعلام
بادی نەورۆزی بە میسلی پووری دەستان هاتەوە
لەشکری گوڵ جوملە خەندانن دەڵێن: سەرما شکا
تا سولەیماناعلامی سەبا بۆ دێوی زستان هاتەوە
باغە پەژموردەی خەزان و خوڕڕەمی ئەوقاتی حووت
ماهی نەورۆزی بە عەکسی ماهی ئابان هاتەوە
بای شەماڵ هێنایە جونبوش قامەتی سەروی سەهی
بۆ خیابانی چەمەن قومری بە ناڵان هاتەوە
سارە دڵدادەی شکۆفەی شاخساری تەرفی باغ
بێخود و ڕەققاس و سەرمەست و غەزەلخوان هاتەوە
بۆ شکۆفەی تیفلواری یەک شەبەی شاخی درەخت
ڕەحمەتی ئیزەد لەگەڵ هەر قەترە باران هاتەوە
ڕووبەڕووی تیفلی نەباتاتی چەمەن موشتاقوار
دایەیی ئەبری بەهاریی ئەشکڕێزان هاتەوە
دەنگی سەد ڕەنگی کوڵنگ و قاز و سۆنە و بۆرچین
سازوەش هەر سوو لە گوێی سەبزە و شەتاوان هاتەوە
سەیری گوڵشەن کەن لە چیهرەی گوڵ شەوی ئوردیبیهیشت
هەر تەرەف بۆ مەجلیسی بولبول چراغان هاتەوە
سەبزە وەک مەخمەڵ لە هەر جا فەرشە بۆ سەحنی چەمەن
مەوسیمی عەیش و تەرەب بۆ مەیپەرستان هاتەوە
بۆ دەماغم عەهدی گوڵ ئەفسوردەگیی سەردی نەما
تا لە گوڵشەندا بە سەرما بۆیی ڕەیحان هاتەوە
پێی وتم دوێشەو لە کونجی میحنەتا وازیح سرووش:
وا چراغی دوودمانی ئەهلی باباناعلام هاتەوە
چیهرەیی مەقسەد هووەیدا بوو لە هەر جا سوبح وار
موژدە ئەی یەعقووباعلامی دڵ یووسفاعلام بە کەنعان هاتەوە
ئاشکارا هەر تەرەف هودهود لە پەروازا دەڵێ:
ڕووبەڕووی موڵکی سەبا تەختی سولەیمان هاتەوە
بەرقوەش بۆ موڵکی مەورووسی لە قوستەنتینەوە
حاکمی مەنفی بە ئەمری سەدر و سوڵتان هاتەوە
ئاسەفی سانی مورەخخەس بوو بە ئەمری پادشاهـ
بۆ نیزامی موڵکی بەینی ڕۆم و ئێران هاتەوە
من وتم: چۆن بو لە آغدنگزاعلام نەجاتی دڵ وتی:
شاهی کەیخەسرەو بە جەیحوونا بە ئێران هاتەوە
فیتنەخێزە ڕاهی قوستەنتین بە میسلی هەفتخوان
ئەم بە هەر خوانێ وەکوو ڕووبینتەن ئاسان هاتەوە
نۆکەرانی بێ ڕەمەق کرد خیسسەتی تەبعی مونیب
بۆ تەنی موردەی خەلایق یەک بە یەک جان هاتەوە
شەهد و تەڵخە لوتف و قەهری بۆ قەراری نێک و بەد
شاهی نەحلاسا بە یادی نۆش و نێشان هاتەوە
خۆش نوما شەمشێری ئەو بوو وەک هیلالی شامی عید
ماهی نەو دەرکەوت و عیدی ڕۆزەداران هاتەوە
بۆ قیساسی موستەحەق و قەبز و بەستی موددەعی
شێری مەردی گوردی پیلەفگەن بە مەیدان هاتەوە
خۆشە ئەمجا بۆ تەڕەددود بازیاناعلام و شەهرەزووراعلام
عادیلی نادرڕەوش بۆ جانی دوزدان هاتەوە
بێن بەهەم با دەنگی گریەی مولحید و خەندەی مورید
بۆ نەمانی کوفر و زوڵمەت بەدری ئیمان هاتەوە
شەبنشینانی خەفەت با زەڕڕەئاسا بێنە ڕەقس
وا لە بورجی دەوڵەتا خورشیدی ڕەخشان هاتەوە
چونکە دیهقان نۆکەر و بەگ چەرچییە و ئاغا بەقاڵ
بۆ نیزامی نۆکەر و بەققاڵ و دیهقان هاتەوە
بچنە سەر سەنعاتی ئەوەڵ کەفشدۆز و پینەچی
حاکمی مەرکەزشناسیی ئەهلی دیوان هاتەوە
دیم لە بابانا ڕەعییەت زاڵم و نۆکەر فەقیر
مونعەکیس بوو قەزیە وا بابی فەقیران هاتەوە
شەقوەشێن ئامادە بن بۆ کاسبی شوورانشین
پشتی لەشکر سەدری مەجلیس میری میران هاتەوە
گریە کا دەنگی دەردێ با کەریم ئاغای نەنێاعلام
حاکمی مەعزوولکەردەی ئەو بەشادان هاتەوە
تەپڵی بدڕێنێ عەلەم ون کا جەنابی کاک ئەمین
قابیلی بەیداغ وتەپڵ و لەشکر و سان هاتەوە
خۆی بە پەت ئەمجا بتاسێنێ مودیری پەت لە مل
ساحیبی چەتر و لیوا و تەوق و فەرمان هاتەوە
خرسخوو کەهیااعلامیی مازی بوو لە دەشتی شەهرەزووراعلام
پێی بڵێن: خۆی ڕاگرێ وا شێری غەڕڕان هاتەوە
چونکە شێوەی زاغی بوو سەرکاری کەهیااعلام موددەتێ
بۆ شکاری ئەو لەسەردا بازی تەڕلان هاتەوە
سەنگەری عەهدی عەزیز بەگاعلام کەڵکی کەهیااعلام ناگرێ
ساحیبی شەمشێر و دیرع و خوود و خەفتان هاتەوە
ڕەنگە ئەمجا بێتە گاڕاناعلام سەرحەدی موڵکی سنەاعلام
ڕموەشێنی مەعرەکەی دەشتی مەریواناعلام هاتەوە
کەڕڕ و فەڕڕ با کەم بکا والیاعلام بە فەوجی چێش کەرۆ
پوشتبەندی لەشکری وەنداتاعلام و جافاناعلام هاتەوە
تایری دەوڵەت بحمداللهعربی بە ئەمری شەهرەزوور
موستەعید و خوڕڕەم و یازان و تازان هاتەوە
کەوتە ناو کەففەی کەرەم دووبارە خەرجی شەهرەزوور
تالیعی موفلیس و دەروێش بوو کە قائان هاتەوە
من بە شەک دەموت: نەجاتی کەی دەبێ پاشا لە ڕۆم؟
دڵ وتی سالم: یەقینت بێ بە قورئان هاتەوە
ئەهلی دانش حاتەمی بەخششحساب ابجد: حاتم بخشش = ١٢٧٠ بە ئەبجەد کەن حیساب
با نەڵێن: کانی کەرەم کەی بوو بە باباناعلام هاتەوە