تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
679 مشاهده
تا لە جێ پەیکانی تیرت حیسنی دڵ پڕ ڕەوزەنە
شەوقی میهری ڕووت بە ڕەوزەندا کە دێ، جێی ڕەوشەنە
بەسکی تەن پڕ بوو لە زەخمی خوونفشانی تیری تۆ
جوملە ئەندامم لەبەر مەددی نەزەرما گوڵشەنە
خوێنی دڵ دەتکێ لە جێ تیری نیگاهت، گاهی سوڵح
چاوی تۆ، ئەلحەق لە پەردەی دۆستیدا دوشمەنە
کەی بە گەنجی ڕوومەتت دەستی خەیاڵی دڵ دەگا؟!
پاسەبانی ماری زوڵفت تا موحیتی گەردەنە
چونکە پڕ پەیکانی تیری غەمزە بوو ڕووسەختە دڵ
ڕووی کەمان وەرگێڕە بۆ دیدەم کە ئەو ڕووبینتەنە
دەفعەیێ ئەی کاشکی دەمدا لەسەر سینەی ڕەقیب
تیری ئاهی دڵ کە هەر وەک خەنجەری ذي الجوشنعربیە
کەی تەماشای ئاینەی مەتڵەب دەکەم سالمتخلص بە خەو؟
دیدەیی تاریکی پڕئەشکم لەگەڵ خەو دوشمەنە