خەرمانە
از کتاب:
ڕازی تەنیایی
اثر:
احمد هردی (1922-2006)
1 دقیقه
3406 مشاهده
چ سڕڕێکت لەناو دڵدا، حەشار داوە بە پەنهانی
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەها بێ پەردە درکانی
ئەزانم دڵ هەیە، وەک مس، کە ژەنگ دێنێ بە ئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی؟
ئەمانە گەرچی تێ ناگەم، بەڵام پێوستە بیزانی
هەتا ماوم لەدنیادا، فریشتەی باخی ئاواتم
بە دڵ هەر چەشنی خەرمانە، لە دەوری مانگی گۆناتم