تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1092 مشاهده
تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو
گەر لە سەنگ بێ یەک نیگەهـ دەیکا بە ئاو
بیمی زوڵفت مورغی دڵ دێنێتە لەرز
گەر بە سینەمدا بکێشم نەقشی داو
گاهێ ڕووتی موشتەری ڕووتم بە جان
خۆشە بۆ ڕووتیی گەدا ڕۆژی هەتاو
قەت بە کەس ناچێتە سەر دیواری عیشق
ئەم بینایە تا حەشر نابێ تەواو
کەس نەکا وەسفی خەدەنگی پووری زاڵ
بەحسی خوونڕێزیی موژەت گەر بێتە ناو
کێ دەڵێ: ئاهوویی سەیدئەفگەن نییە؟
وا شکاری دڵ دەکا دڵبەر بە چاو
حاسڵی عیشقم کراسی میحنەتە
موردە نابا ماڵی دونیا غەیری جاو
بۆ دڵی سالمتخلص موژەت وەختی نەزەر
دەم بە دەم دێ وەک خەدەنگی تازەساو!