نیگەهـ ناکەی بە لای ئوفتادەگانا، قەد لەبەر تەمکین

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  686 مشاهده
نیگەهـ ناکەی بە لای ئوفتادەگانا، قەد لەبەر تەمکین
دڵت کردم بە خوێن، سا بەسیەتی، ئەی کافری بێ دین!
بە دین سەنعانم و غەم کۆهکەن، مەنزڵ لە لای مەجنوون!
بە خوو تۆ دوختی تەرسایی، بە موو لەیلا، بە ڕوو شیرین!