قامەتت سەروی ڕەوانە، بە حوسەین

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  469 مشاهده
قامەتت سەروی ڕەوانە، بە حوسەین
عاریزت باغی جینانە، بە حوسەین
شەربەتم زەهرە لە دووریت، بە حەسەن
زیندەگیم دەردی گرانە، بە حوسەین
غەیری دووری، نییە سیل و یەرەقان
هەر فیراق قابیلی جانە، بە حوسەین
هێرشی لەشکری غەم نەوعی یەزید
وا لە دڵ زەخمی زەمانە، بە حوسەین
دڵ لەبەر تیری نیگاهیی غەمزەت
ڕووبەڕوو میسلی نیشانە، بە حوسەین
سالمتخلصی تیشنەیی هیجرت، بە عەلی
پەیڕەوی ڕێگەی ڕەوانە، بە حوسەین