تیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1346 مشاهده
تیری ئاهی سوبحگاهم ڕەنگە کونکون کا فەلەک
ئەشکی ئاتەشناکی من، تەحقیق ئەگاتە سەر سەمەک
دوور لە تۆ دوورم لە خەو نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو
میحنەتی دووری هەمیسان ڕیتیە ناو چاوم نەمەک
بۆ پیادەی وەسڵی یار ئەسبابی نەگبەت زۆر ئەبێ:
فیکرە ڕێم و غەم سوارم، دەرد و هیجرانیش یەدەک
مردنم پێ خۆشە نەک دڵبەر کەدەر حاسڵ بکا
من سەراپا ناری غەم بم ئەو دەڵێ: سووتا، دەرەک!
ئەی تەبیب گەر تۆ فلاتوون بی دەوای من زەحمەتە
تا نەکەم تەقریر لەلات ئەحواڵی دەردم یەک بە یەک
پێم بڵێ، ئەی عیشوەجۆ! تۆ جادویی یا ساحیری؟
بەم قەرارە قەت لەلای من دڵبەری ناکا مەلەک
زوڵم و فێڵی لێ مەکە سالمتخلص، دڵی مۆرە بە زۆر
ئاسمان! ڕەحمەت ببێ تۆ بی خودا تاکەی کەچەک