خاڵە! وا بەخشیم بە هاولاقییی تۆ، دێڵی بەڵەک

در وصف خاله عزیز
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  804 مشاهده
خاڵە! وا بەخشیم بە هاولاقییی تۆ، دێڵی بەڵەک
ماینی کوێتیی ئەفەندیش بۆ ئەنیسی بۆزی سەک
مەوجی بەحری ئارەزوو، گەر سەددی سەبری ڕاڕفاند
تۆ هەڵێرە پشتی دێڵ و بۆز لەسەر کوێت وەک کەڵەک
مرقەمرق و قووڕەقووڕ و کووڕەکووڕ و حیلەحیل،
کوێت و دێڵ و بۆز و تۆ بەزمێ بینا نێن یەک بە یەک
داپەڕین و هەڵپەڕین و هەر پەڕین و هەر تڕین
هەر لە بۆزە و تۆوە بێ ئەم سەوتە وەک دێزەخەڕەک
دێڵ و کوێت، گەر حامیلەی تۆ و ئەسپی بۆز بن، وەختی ژان
بۆز لە کوێت ئوشتور دەبینێت و لە تۆ دێڵیش دەڵەک
گەر لەڕی گاهی پەڕین بن بۆز و تۆ، تەدبیرمە:
ئەو بە کرشەجۆ قەڵەو کەم، تۆ بە ئاشی مەرجومەک
گەر تەواو ئوفتادە بن، هەم غەم مەخۆن، فەربیهـ دەبن
تۆ بە ئێسقانی فڕووج و بۆز بە خەپلەی جۆ و کەپەک
کوێت بگێی فرسەتتە، بۆز و دێڵ بگێی دووشەشتە خاڵ!
با بزانین چۆن دەنیشێ تاسی نەڕڕادی فەلەک؟!