ربنا ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
947 مشاهده
رَبَّناعربی ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر
وەکوو یەک ئەهلی نیازن، چ غەنیی و چ فەقیر
بە ئومێدی کەرەمت شام و سەحەر سوجدەکونان
دەکەن ئیزهاری ڕەزالەت چ گەدا و چ وەزیر
بەنەزەر ڕەحمەتی تۆوە لە نەزەر ئەهلی بەسەر
جوملە نەزدیکی نەجاتن چ زەلیل و چ ئەسیر
شەرەفی خەلعەتی خاسست بەقەدەر کوللی جیهان
چەسپە بۆ قامەتی هەر کەس چ تەویل و چ قەسیر
زۆر بە کەم گاهی کەرەم قابیلە بۆ قودرەتی تۆ
جورمی سیفری ئەحەدێکە چ قەلیل و چ کەسیر
سەتحی دونیا وەکوو گەهوارەیە بۆ تیفلی بەشەر
شیرەخواری کەرەمی تۆن چ سەغیر و چ کەبیر
فیکری خاسسی نودەما و قودرەتی تۆ زیددی یەکن
لەم ڕەهە مەحوی کەماڵن چ مودیر و چ موشیر
تالیبت گەینە مەقامێ بە سەفای هیممەت و حاڵ
چ تەفاوەت نییە بۆیان چ پەڵاس و چ حەریر
شاهیدی خالیقە تەسویری خەلایق ئارێ
زاهیرە قودرەتی سونعت چ لە بوڕنا، چ لە پیر
حورمەتێکن لە کەفی بەخششی تۆ گەوهەر و خاک
زیوەرێکن لە وجوودا چ قوماش و چ حەسیر