هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
875 مشاهده
هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور
کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور
تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا
ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور
بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ
وا حسرتافارسی نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور
دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ
ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور
وەک زەڵماعلامە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ
هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزووراعلام
شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف
ناریناعلام قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سووراعلام
ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس
ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور
سالمتخلص نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم
نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور