هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  877 بینین
هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور
کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور
تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا
ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور
بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ
وا حسرتافارسی نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور
دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ
ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور
وەک زەڵمناوی تایبەتە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ
هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزوورناوی تایبەت
شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف
نارینناوی تایبەت قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سوورناوی تایبەت
ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس
ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور
سالمناسناوی ئەدەبی نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم
نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور