شۆری شەهرم گەر وەها بێ جێمە هاموون عاقیبەت
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
865 مشاهده
شۆری شەهرم گەر وەها بێ، جێمە هاموون عاقیبەت
یاری لەیلا خەسڵەتم دەمکاتە مەجنوون عاقیبەت
گەر شەپۆلی بەحری ئەشکم موڵکی ڕووم وا داگرێ
دەبنە یەک هەر دوو لەگەڵ دەریایی جەیحوون عاقیبەت
ڕامی خۆی کردم لە ئەووەڵدا بە عیشوە، چاوی مەست
دەست و پای بەستم بە سیحر و کەید و ئەفسوون عاقیبەت
بۆ موتیعی، عیسەئاسا ڕاستڕەو بوو پیش از اینفارسی
وەک خەتی تەرسا بینای نا حەرفی واروون عاقیبەت
سەرچناراعلامی چەشمەیی چاوم ئەگەر وا هەڵقوڵێ
مەوج و گەردابی دەگاتە کێوی گودرووناعلام عاقیبەت
سێ بە سێ یەک یەک تەڵاق دەن، بادەکەش، با دوختی ڕەز
تا ئەبەد مەستی دەبەخشێ چاوی مەیگوون عاقیبەت
ئەی ڕەقیب با تۆ لەگەڵ من زوڵمی فیرعەونی بکەی
سەرزەمین قوتت دەدا وەک گەنجی قاروون عاقیبەت
عافییەت بێ، وەک غەزەنفەر، دوشمن ئەر خوێنم بخوا
پشتی ئەو دەشکێنێ پەنجەی شێری گەردوون عاقیبەت
تەنگدەستی دەوڵەتی لەدوایە سالمتخلص موژدە بێ
شادمانی دێ لەگەڵ ئەحواڵی مەحزوون عاقیبت