جیهانئارایە مەهـ ئەمما نە وەک ڕووت

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  812 مشاهده
جیهان ئارایە مەهـ ئەمما نە وەک ڕووت
هیلالی یەکشەبە ناگاتە ئەبرووت
لە لەبتا مەنبەعی ئابی حەیاتە
دەڵێی ڕێی زوڵمەتە هەر سوو لە گێسووت
هەوای سێبی زەقەن ئەی دڵ نەکەی قەت
موهەییایە لە ڕێتا چاهی هاڕووت
کە تۆ غائیب دەبی تاریکە چاوم
دەڵێی نوقتەی بەسەرمە خاڵی هیندووت
بە یادی لەعلی دڵبەر ئەشکی خوێنین
مەڕێژە لەعلی خۆی نادا بە یاقووت
لە نوتفەی، تیفلی موشک، ئاهوو عەقیمە
نەبا فەحلی سەبا گەر بۆ خەتا بووت
لەگەڵ بەرگەشتەبەختی من موژەی تۆ
قیاسم کرد لە ڕووتا وەک یەکن جووت
تەبی موحریقمە بۆ پوستان و لێوت
دەوای تەبریدی من عونناب و لیمووت
لە باغا غونچە مەشقی لێوی تۆی کرد
نوخوستین گوڵ لە خەندەی تۆوە پشکووت
مەپۆشە ڕووبەڕوو ڕووی ئافتابت
بەبێ ڕووی تۆ دەلەرزێ سالمتخلصی ڕووت