ئاشوفتە کەناری گرت گێسوو بە ڕوخی یارا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1300 مشاهده
ئاشوفتە کەناری گرت، گێسوو بە ڕوخی یارا
ئارێ نییە حەددی مار، ڕابوورێ بەسەر نارا
عەزمی دڵی پڕ شۆرم بۆ دامەنی سەحرایە
بێزار و هەراسانم بەو نەوعە لەناو شارا
مەجنوونی بیابانی زوو ڕاهی نەجاتی دی
ناڵینی منی بەدبەخت جاویدە لە کۆهسارا
بۆ شادیی دوشمن یار تا من لە غەما بمرم
مەلفووفەیی نەومێدی ناردوویە بە ئەغیارا
ئاشوفتە و غەمگینە یارم لە قسەی ناسیح
وەک تازەگوڵی باغە پەژموردە لەناو خارا
عاشق بە قەد و ڕووتە، سۆفی بەنیهان وەک من
دزپیشەیە سا قوربان گوێی بکوتە بە بزمارا
جانانە لەگەڵ سالمتخلص نەزدیکە تەرەححوم کا
بەم نەوعە لە گریانی خوێن دێ لە دڵی خارا