زوڵفی جانانە لە دەوری کەمەرا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1717 مشاهده
زوڵفی جانانە لە دەوری کەمەرا
وەک سیەهمارە بە قەد نەیشەکەرا
دەوری ڕووی داوە خەمی سونبولی موو
هەر وەکوو هالە بە گەردی قەمەرا
تیری تۆ ڕەنگە لە سینەم بڕوێ
غەرقە پەیکانی لە ڕیشەی جگەرا
گەردن ئارایشە بەو توڕڕەیی تۆ
شەبە خۆشڕەنگە لە پەهلووی گوهەرا
دەبمە ئەو ئاشە کە ئاوی ببڕن
شۆری عیشقم کە نەمێنێ لە سەرا
لە هەناسەی منی مەزڵوومی غەریب
خۆت بپارێزە لە وەختی سەحەرا
حورمەتی تۆ لە زەمانەی سالمتخلص
بە قەدەر دینە لە عەهدی عومەرا