دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  738 مشاهده
دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە
وەکوو زاهید خەریکی ئیعتیکافە
مەکە باوەڕ بە قەولی دوشمنانم
قسەی دوشمن هەموو لاف و گەزافە
دوو زولفت مووبەموو هاتوون بەیەکدا
لەبۆ ئەم گەردنە تەوق و تەنافە
لەگەڵ وەسڵم بە تۆ بوو ڕۆحم ئەڕوا
وەکوو نوونی مثنيعربی لای ئیزافە
وەرە زێوەرتخلص نەسیحەت بگرە گوێ خۆت
لە ئەم ڕێگایە لادە ڕێی خیلافە