دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  613 بینین
دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە
وەکوو زاهید خەریکی ئیعتیکافە
مەکە باوەڕ بە قەولی دوشمنانم
قسەی دوشمن هەموو لاف و گەزافە
دوو زولفت مووبەموو هاتوون بەیەکدا
لەبۆ ئەم گەردنە تەوق و تەنافە
لەگەڵ وەسڵم بە تۆ بوو ڕۆحم ئەڕوا
وەکوو نوونی مثنيعەرەبی لای ئیزافە
وەرە زێوەرناسناوی ئەدەبی نەسیحەت بگرە گوێ خۆت
لە ئەم ڕێگایە لادە ڕێی خیلافە