تالیبی ڕووتم بە ئەگریجەت پەرێشانم مەکە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1209 بینین
تالیبی ڕووتم بە ئەگریجەت پەرێشانم مەکە
من کە ئیسلامم حەواڵەی کافرستانم مەکە
کونجی عوزلەت ئیختیارم کردووە مەمهێننە دەر
عاشقم دێوانە نیم سا بەردەبارانم مەکە
نەقشی بەست حوببت لە دڵما، ئاسمان نایباتە دەر
سا کەمێ مەیلی منت بێ دڵپەرێشانم مەکە
دێمە بەردەرگانەکەت تەنها بەبێ یار و ڕەفیق
جاربەجار بمخوێنەوە داخڵ بە نیسیانم مەکە
چاوی مەستت شێخ و مەللا هەر دوو حەیرانی ئەبن
وا بە غەمزە ئەقڵ و دینت برد لە ئیمانم مەکە
بێستوون کەی وەک دڵی من تیشەکاریی لێ کرا؟
بۆ تەحەممول وێنەیی سامی نەریمانم مەکە
تەبعی میڕڕیخناوی تایبەتت هەیە بەو تەلعەتی وەک زوهرەناوی تایبەتیە
موشتەریناوی تایبەتی تۆم تالیبم، مەهتووکی یارانم مەکە
زێوەرناسناوی ئەدەبیە هەرجانفیدا بێ، دڵفیدا بێ سەرفیدا
مەمخەرە دەرد و موسیبەت تووشی هیجرانم مەکە