ساقی بە جیلوە هەستە بۆم پڕ کە یەک قەڕابە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1367 بینین
ساقی بە جیلوە هەستە بۆم پڕ کە یەک قەڕابە
ئەمشەو بە یادی چاوت مەیلم لەسەر شەڕابە
من نامەوێ حیجازناوی تایبەت و ڕاستناوی تایبەت و نەواناوی تایبەتی عێراقی
شۆر و قەتار و حەیران بۆ من بڵێن سەوابە
ڕووی دڵبەرێکی کوردی نادەم بە میسرناوی تایبەت و تائیفناوی تایبەت
یەک بەیتی وردی نالی نادەم بە سەد عەتابەناوی تایبەت
دڵ دەردەداری یارە، بیمار و بێقەرارە
بەینێکە ئینتیزارە، ئەحواڵەکەی خەرابە
مەنعم مەکە لە ناڵین ئەی شۆخی دیدەشاهین
بۆ چاوەکانی مەستت، جەرگم ئەڵێی کەبابە
مەوجوود نەبێ ئەمانە، یا ئەو برۆ کەمانە
زێوەرناسناوی ئەدەبی بە تیری میحنەت دووچاری سەد عەزابە