ساقی بە جیلوە هەستە بۆم پڕ کە یەک قەڕابە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1217 مشاهده
ساقی بە جیلوە هەستە بۆم پڕ کە یەک قەڕابە
ئەمشەو بە یادی چاوت مەیلم لەسەر شەڕابە
من نامەوێ حیجازاعلام و ڕاستاعلام و نەوااعلامی عێراقی
شۆر و قەتار و حەیران بۆ من بڵێن سەوابە
ڕووی دڵبەرێکی کوردی نادەم بە میسراعلام و تائیفاعلام
یەک بەیتی وردی نالی نادەم بە سەد عەتابەاعلام
دڵ دەردەداری یارە، بیمار و بێقەرارە
بەینێکە ئینتیزارە، ئەحواڵەکەی خەرابە
مەنعم مەکە لە ناڵین ئەی شۆخی دیدەشاهین
بۆ چاوەکانی مەستت، جەرگم ئەڵێی کەبابە
مەوجوود نەبێ ئەمانە، یا ئەو برۆ کەمانە
زێوەرتخلص بە تیری میحنەت دووچاری سەد عەزابە