شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  957 مشاهده
شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ
لە جێگایێ کە ڕوخساری نیگاری دڵبەری من بێ
بە دوو ڕەشماری سەرشانی دەڵێی زەححاکی سەففاکە
لە قەتڵی کەس قوسوور ناکا ئەگەر ئینس و ئەگەر جین بێ
ئەوا مردم بەسم سا تیرەباران کە بە موژگانت
لە سەرتا بۆ بەخۆڕایی هەموو ئەخلاقی بەهمەناعلام بێ
لە ڕێگای عەشقی تۆدا تووشی زیندان بم لەلام خۆشە
چییە با تالیعی سستی منیش وەک بەختی بێژەناعلام بێ
هەتا عیشقم لە سەردا بێت و هیجرانم لە ڕێدا بێ
لە کوللی ساعەتێکا هەر دەبێ چاوم لە مردن بێ
کە چاوی مەست و خوێنڕێژی بە غەمزە مەیلی عاشق کا
دەبێ پیاڵەی شەرابی لەعلی ڕوممانیی سەروبن بێ
ئەگەر زێوەرتخلص لە حوببی تۆ سەعاتێ قەلبی خاڵی بێ
ئیلاهی! ئەو دڵەی دەر دەم نیشانەی تیری دوشمن بێ