شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
998 بینین
شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ
لە جێگایێ کە ڕوخساری نیگاری دڵبەری من بێ
بە دوو ڕەشماری سەرشانی دەڵێی زەححاکی سەففاکە
لە قەتڵی کەس قوسوور ناکا ئەگەر ئینس و ئەگەر جین بێ
ئەوا مردم بەسم سا تیرەباران کە بە موژگانت
لە سەرتا بۆ بەخۆڕایی هەموو ئەخلاقی بەهمەنناوی تایبەت بێ
لە ڕێگای عەشقی تۆدا تووشی زیندان بم لەلام خۆشە
چییە با تالیعی سستی منیش وەک بەختی بێژەنناوی تایبەت بێ
هەتا عیشقم لە سەردا بێت و هیجرانم لە ڕێدا بێ
لە کوللی ساعەتێکا هەر دەبێ چاوم لە مردن بێ
کە چاوی مەست و خوێنڕێژی بە غەمزە مەیلی عاشق کا
دەبێ پیاڵەی شەرابی لەعلی ڕوممانیی سەروبن بێ
ئەگەر زێوەرناسناوی ئەدەبی لە حوببی تۆ سەعاتێ قەلبی خاڵی بێ
ئیلاهی! ئەو دڵەی دەر دەم نیشانەی تیری دوشمن بێ