بەسراوی ڕاوی چاوی شۆخێکی نەوجەوانم
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1355 مشاهده
بەسراوی ڕاوی چاوی شۆخێکی نەوجەوانم
گیراوی حەلقەداوی سەییادی عاشقانم
زەلیلی لەیلی بێ مەیل، مەجنوونی کۆهـ و دەشتم
بێ یار و کاروبارم، ڕەفیقی وەحشییانم
تکا، شکا، بە جارێ شەراب و شیشەیی دڵ
ئەسراری مەخفییاتم کەوتۆتە سەر زوبانم
مەنواڕە جوستوجۆی من، بنواڕە گفتوگۆی من
شیرینە قیل و قالم مەدداحی دڵبەرانم
لە داغی باغی ڕووی ئەو وەک عەندەلیب ئەناڵم
تەزەروی سەروی باڵای، بێ ئافەتی خەزانم
من پەستی شەستی دەستی چاومەستی دیدەشەنگم
موحتاجی باجی ماچی ڕوومەتگوڵی جینانم
دڵ بۆتە بۆتە بۆ تۆ پڕ نار و پڕ حەرارەت
سووتاوە دڵ ئەمێستا خەریکی حیفزی جانم
هەمیشە حیلەبازی، جارجارە دڵنەوازی
گاهێ لەسەر زەمینم، گاهێ لە ئاسمانم
زێوەرتخلص غوڵامی خۆتە، ئەم جەورە حەیفە خووتە
مەمنوونە گەر بفەرمووی: تۆ عەبدی ئاستانم!