دوڕڕی عەدەنە تەلعەتی نیکوویی برایم

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  877 مشاهده
دوڕڕی عەدەنە تەلعەتی نیکوویی برایم
سەروی چەمەنە قامەتی دڵجوویی برایم
نەخشینە بە نووکی قەڵەمی سونعی ئیلاهی
دنیا ئەگرێ قووەتی بازوویی برایم
فیکرم هەموو ڕەنگینە لە فەیزی دڵی خوێنین
ئەی من بە فیدای خەنجەری ئەبروویی برایم
ئەستێرەیی ڕوخساری دڵی عالەمی سووتان
بورهانی مونەججیم بوو مەگەر ڕوویی برایم
بیستوومە بە دام و بە شکار ئاسک ئەگیرێ
ئینسان ئەگرێ دیدەیی ئاهوویی برایم
دەعوایی شەهادەت ئەکەم جەننەت ئەگەر بوو
تاری کفنم ڕوشتەیی گێسوویی برایم
ئەو نیعمەتە پڕ لەززەتە ڕۆژێ کە ببینم
دەستی من ئەسەر گەردن و ئەستۆیی برایم
بەدبەختییە ئازادی لە زنجیری مەحەببەت
بەم ڕەنگەیە تا سیلسیلەیی موویی برایم
زێوەرتخلص بەحەزەر بە ئەمە ئاشووبە پەیا بوو
ئیمان ئەدزێ قووەتی بازوویی برایم