میللەتێک هیوای بەرزیی ژیان بێ

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  675 مشاهده
# میللەتێک هیوای بەرزیی ژیان بێ # تینووی ئازادی و دیلی زەمان بێ # بەندی و هەژاریی زۆر لا گران بێ # هێزی مەردانەی کە هاتە گەردش وەک ئەتۆم زەمین دێنێتە جونبوش # میللەتێک زۆربەی نەخوێندەوار بێ # چەوساوەی دەستی سەرمایەدار بێ # جەرگ هەڵکزاوی ئاگری زۆردار بێ # کە جووڵایەوە وا خۆی ئەنوێنێ کە تۆڵەی ڕۆژی ڕەشی بستێنێ # میللەتێک مێژووی ڕووناک و جوان بێ # ئەولای ئەردەڵان ئەم لای بۆتان بێ # کانگای ئاڵتوون و نەوت و سامان بێ # هیچ هێزێک نییە ڕێی بباتە بەست بە زانست و فەنن خۆی ئەکا سەربەست # میللەتێک چاوی لە خەو هەڵهێنێ # ببینێ دوژمن زۆری بۆ دێنێ # ستەمە سەری بۆ دانەوێنێ # بێگومان ژیان لە خۆی تاڵ ئەکا تا لاشەی دوژمن لەناو چاڵ ئەکا # میللەتێک نەوەی کاوەی ئازا بێ # بۆ سەرکەوتنی خۆی دڵنیا بێ # بۆ ژیانیشی دڵ پڕ هیوا بێ # زۆری پێ ناچێ ئەگاتە ئاوات ئاڵای سەربەستی بە خوێن هەڵ ئەکات