پایزە برا دۆستی شیرینم
نامەیەک بۆ هاوڕێیەک
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
1 دقیقه
1046 مشاهده
پایزە برا دۆستی شیرینم
بە دووریت هەتا بڵێی غەمگینم
لەوساوە کە وا لە تۆ بڕاوم
مات و زەبوون و خەستە هەناوم
بەینی من و تۆ برای شیرینم
بە جوغرافیا زۆر کەم ئەبینم
ئێوە لە بەغدامکان لەسەر ڕووبارن
کە خەیاڵ ئەکەم هەمووتان دیارن
وا شەو هات بەڵام شەوێکی خۆشە
مانگە شەو دنیا هەمووی خامۆشە
نامەم ئامادە بۆ شاری بەغدامکان
یا مانگ یا سیروان یەکێکیان ئەیبا
ڕێگە ڕۆینم لەم ژوور گەرمیانە
پێبازاعلام پەیکوڵیاعلام، بانی خێڵانمکانە
عەشرەر بە عەشرەت تیرە بە تیرە
گەڕانی ناو جاف ئێجگار دڵگیرە
ئەڕۆم ئەگەڕێم بە سەیر و سەلما
خوا بە نسیبی ئێوەشی بکا
بن شاخی بەمۆاعلام دەشتەکەی پێبازاعلام
پڕ لە کیژی جاف ناسک و نازناز
بە تیلەی چاوان جەرگم زامارە
بە لار و لەنجە دڵ پڕ هاوارە
خڕەی هەیاسە، زڕەی کەمەرە
بۆ دڵی فایقتخلص چەرخ و چەمەرە
بە زوڵفی ئەمان بەستەی زنجیرم
یارەکەی خۆمیان بردووە لە بیرم
لەناو شاتریاعلام و هۆزی گەڵاڵیاعلام
ئێستە کەوتوومە بەرگی عەوداڵی