پایزە برا دۆستی شیرینم
نامەیەک بۆ هاوڕێیەک
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
1098 بینین
پایزە برا دۆستی شیرینم
بە دووریت هەتا بڵێی غەمگینم
لەوساوە کە وا لە تۆ بڕاوم
مات و زەبوون و خەستە هەناوم
بەینی من و تۆ برای شیرینم
بە جوغرافیا زۆر کەم ئەبینم
ئێوە لە بەغداشوێن لەسەر ڕووبارن
کە خەیاڵ ئەکەم هەمووتان دیارن
وا شەو هات بەڵام شەوێکی خۆشە
مانگە شەو دنیا هەمووی خامۆشە
نامەم ئامادە بۆ شاری بەغداشوێن
یا مانگ یا سیروان یەکێکیان ئەیبا
ڕێگە ڕۆینم لەم ژوور گەرمیانە
پێبازناوی تایبەت پەیکوڵیناوی تایبەت، بانی خێڵانشوێنە
عەشرەر بە عەشرەت تیرە بە تیرە
گەڕانی ناو جاف ئێجگار دڵگیرە
ئەڕۆم ئەگەڕێم بە سەیر و سەلما
خوا بە نسیبی ئێوەشی بکا
بن شاخی بەمۆناوی تایبەت دەشتەکەی پێبازناوی تایبەت
پڕ لە کیژی جاف ناسک و نازناز
بە تیلەی چاوان جەرگم زامارە
بە لار و لەنجە دڵ پڕ هاوارە
خڕەی هەیاسە، زڕەی کەمەرە
بۆ دڵی فایقناسناوی ئەدەبی چەرخ و چەمەرە
بە زوڵفی ئەمان بەستەی زنجیرم
یارەکەی خۆمیان بردووە لە بیرم
لەناو شاتریناوی تایبەت و هۆزی گەڵاڵیناوی تایبەت
ئێستە کەوتوومە بەرگی عەوداڵی