هەوارم ئەمڕۆ لەسەر سیروانە

لە قەڵای شیروانە
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 1 خولەک  772 بینین
هەوارم ئەمڕۆ لەسەر سیروانە
بۆ نووستن ئەچمە قەڵای شیروانەناوی تایبەت
سیروان ئەناسم دۆستەکەی پێشین
بەڵام قەڵاکە قەسرێکە شیرین
بنچینەی قەڵا توورەکە ڕێژە
لەسەر ئەو قەڵا دوور و درێژە
چەند ژوور، چەند هەیوان، چەند پێچ و پەنا
سەر سووڕ ئەمێنێ لەو سەنعەتەدا
پیلانی وا جوان قەڵای وا مەحکەم
بۆ عەقڵی قەدیم قەد باوەر ناکەم
عیلمی هەندەسەی تیا تەتبیق کراو
سەرەڕای ئەمانە نزیکە لە ئاو
نەقش و نیگاری فیکرێکی وردە
ئەمە ئاساری عەتیقەی کوردە