ئەی غونچەیی نێرگسی بەهاری

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 4 دقیقه  909 مشاهده
ئەی غونچەیی نێرگسی بەهاری
ئارامی دڵانی بێ قەراری
وەک لالەڕوخان و نازەنینان
لەم باخچەیەدا چ جوان دیاری
بەم ڕەنگە جوان و بۆنە خۆشە
مەعلوومە گوڵێکی نازداری
بەو قامەتی ڕاستی سەرچەماوە
شۆخێکی لەتیفی، هەم خوماری
ئیفتادەیی خەڵک ڕاهی تۆیە
نازناوی عەجەم، گوڵی بەهاری
گیرۆدەیی داوی عەشقی تۆیە
فایقتخلص بە دڵی نەخۆش و زاری
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
من بولبول و تۆ گوڵێکی شازی
بێ فیتنەو و عاشقان نەوازی
زامی جگەرم مەخە بە ناسۆر
بەم مەستییەوە بە لەنجە بازی
گەردن کەچی وەک غولامی شاهی
موشکین نەفەسی بۆ دیدەبازی
فەڕڕاشی قەدەمتە بادی شەب خێز
لەو جێیە بەجێ دەبێ نیازی
عاشق بە ڕوخی ئەتۆیە مەحموودتخلص
بەو نەشئەیەوە کە وەک ئەیازی
تەوسیفت ئەکەن جگە لە فایقتخلص
میسری و عیراقی و حیجازی
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
مەدحێکی وەهات ئەگەر لەبەر بێ
دەرحەق بە گوڵێکی موعتەبەر بێ
گەر خوێندتەوە بە لەهجەیی خۆش
حەققە دەهەنت کە پڕ شەکەر بێ
بیخوێنەوە تۆ بە لەحنی داووداعلام
گەردن کەچە گەرچی شێری نەڕ بێ
بەم حاڵەوە خۆشە لام بە قوربان
پێت چەند قسەیێ خراپ و شەڕ بێ
وا عومری عەزیز نەماوە زۆری
بادی ئەجەڵم نزیکە بەر بێ
فایقتخلص ئەڵێ نوێ ببێتەوە عومر
ئەو شۆخە بە عیشوەوە ئەگەر بێ
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
ئاساری گوڵانی نازەنینە
ئەم خەندە لەبیی و پێکەنینە
ئەم عیشوە بە نازکیی بەدەنتە
یاخو ڕەوشی غەزالی چینە
نەشئەی جلوبەرگی ئەتڵەسیتە
یا لەنجەیی حووری سەر زەمینە
ئازاری لەشم زیاد نەکەن لێم
زاماریی جەرگ و سۆزی سینە
ئەو شۆخە ئەگەر ببێتە باعیس
چاک بوونەوەی ئەم هەموو برینە
فایقتخلص بە دڵ و دەروون ئەڵێ پێت
ماشەڵڵا لە یادی ئەو نگینە
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
ئەم شەوقە بەرەی جەمالی تۆیە
ئەم زەوقە خەیاڵی خاڵی تۆیە
ئامینە کە فاتیحەی کیتابم
تا غەمزەیی چاوی کاڵی تۆیە
ڕاستە کە قەدی سەر و سنەوبەر
وەک عەرعەری نەونیهالی تۆیە
تاقانەیەکی لە باغی گوڵدا
بولبول بە سەحەر بیلالاعلامی تۆیە
وەستاوە بەرەو ڕوخت هەمیشە
تالیب بە شنەی شەماڵی تۆیە
فایقتخلص کە مەلوول و ماتە دایم
هەر مونتەزیری ویساڵی تۆیە
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
بێ شوبهەیە من کە جان نیسارم
پەروانەیی تۆیە قەلبی زارم
تەووافی حەرەمتم ئەر قەبووڵ کەی
ڕاغیب بە چەمەنتم ئەی نیگارم
مەستانە سیفەت لە وەسفی تۆدا
گەهـ کەبکم و گەهـ وەکو هەزارم
سەد شوکری خودا لە لوتفی تۆوە
دوڕڕ و گەوهەرە یەغانی بارم
گۆشەی نەزەرت ئەگەر لە من بێ
ئیکسیرە لەبۆ غوباری نارم
مەئیووس نییە فایقتخلص ئەی پەرێ ڕوو
بۆ مەرحەمەتت ئومێدەوارم
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ
ئۆخەی ڕەوشم تەریقی عەشقە
دۆزینەوەیی حەقیقی عەشقە
ئەم فیکرە کە لەش ئەخاتە جونبوش
تەئسیر و نەوەی دەقیقی عەشقە
موسلیم کە بچێتە ناو جەهەننەم
مەتروودە تەواو تەریقی عەشقە
وەک شەمعی قەنەر بە شەو ئەسووتێ
چۆن عالەم ئەڵێن غەریقی عەشقە
کەی بێ لە قیامەتا بڵێن پێم
ئەمڕۆژە ئەمەش فەریقی عەشقە
وەک نالیشخص و سالمشخص و وەفاییاعلام
فایقتخلص کەمەکێ حەریقی عەشقە
سەر هەڵبڕە ڕووت ببینم ئەمڕۆ
با خوێنی منت نەیێتە ئەستۆ