شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور

گۆرانیی گۆیژە
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  1940 مشاهده
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور
هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور
وەسفی قەومی کورد ئەکەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە
ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور
بەرگی بێ گەرد و سپیشت زاهیرە هاوار ئەکا
قەومی کورد دڵ ساف و پاکە میللەتێکە بێ قسوور
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە
پڕ لە دەغڵودان و کانی سەر بەڕزق و پڕ لە نوور
ئەی وەتەن! شایانی فەخری، واجبە مەدحت بکەم
دار و بەردت عەینی گەوهەر، خاک و خۆڵت وەک بلوور