لەدایک بوونی ئینسانێک
از کتاب:
شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1503 مشاهده
شەو
تریفەی مانگ
لوورەی تیژ
هاژەی ئاو
خوڕەی چەم
دێی بێدەنگ
لە دۆڵێکی کپی متدا
لانکەی برسیی ڕووت
پێستی بەسەر ئێسکدا لکاو
شیتاڵی چڵکن
دەستی پۆخڵ
پێی کڕێشاوی
پشتی بە دار جەزرەبەدراو
چاوی فرمێسکاوی
دێی بێدەنگ
گۆزەی بەتاڵ
خەپلەی کەڕواوی
دەنگێکی تازە
گیانێکی تازە دێتە ژیانەوە
بانگێکی تازە ئەدات لە پەردەی بوون
مناڵێک وا بێ مامان لە ژنە جووتیارێک بوو
چاوی سەرسام سەرنجی ئەو پارچە گۆشتە ئەدەن
چۆن ئەژی؟
چۆن ئەمرێ؟
بە کۆتەوە یان ئازاد؟
هەر وەک ئەمان یان باشتر؟
خۆیان نازانن
من ئەزانم
بێگومان بە ئازادیی ئەژی
تریفەی مانگ
ژیانی تازە
تریفەی مانگ
لوورەی تیژ
هاژەی ئاو
خوڕەی چەم
دێی بێدەنگ
لە دۆڵێکی کپی متدا
لانکەی برسیی ڕووت
پێستی بەسەر ئێسکدا لکاو
شیتاڵی چڵکن
دەستی پۆخڵ
پێی کڕێشاوی
پشتی بە دار جەزرەبەدراو
چاوی فرمێسکاوی
دێی بێدەنگ
گۆزەی بەتاڵ
خەپلەی کەڕواوی
***
زنجێکی تاریکدەنگێکی تازە
گیانێکی تازە دێتە ژیانەوە
بانگێکی تازە ئەدات لە پەردەی بوون
مناڵێک وا بێ مامان لە ژنە جووتیارێک بوو
چاوی سەرسام سەرنجی ئەو پارچە گۆشتە ئەدەن
چۆن ئەژی؟
چۆن ئەمرێ؟
بە کۆتەوە یان ئازاد؟
هەر وەک ئەمان یان باشتر؟
خۆیان نازانن
من ئەزانم
بێگومان بە ئازادیی ئەژی
تریفەی مانگ
ژیانی تازە