من ڕەشم
ئەم هەڵبەستە هی بوێژی ئەمریکی «ماک کریا»یە
از کتاب:
دیاری
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
2 دقیقه
1060 مشاهده
من ڕەشم وەکوو کینیااعلام
ئەمرم لە ڕێی ئازادییا
وەکوو ڕنگی شەوێکی ڕەش
یا وڵاتی منی بێ بەش!
وەک جەرگی ئەفریقاکەم
نیشتمانە... بێنەواکەم
ڕەنگم ڕەشە، پێستم ڕەشە
ئەم دەنگە هیی قولە ڕەشە: -
جاران کۆیلەیەک بووم هەژار
بەر دەرگانەی کۆشکی زۆردار
ماڵی قەیسەرم ئەماڵی
ژینم بەسەر برد بە تاڵی
من بووم بۆیاخچیی دوورە وەتەن
قۆندەرەکانی واشنتەن
لە کۆشما بوو، هەر منیش بووم
بە هێزی دەماری بازووم
بە عەرەقم، بە خوێنی گیان
بنچینەی کۆشکم هەڵئەسان
هەرەم بناغەی من دامنا
بەردم ئەدا بەسەر شانما
قوربانییەک بووم لە کۆنغۆاعلام
بەلچیکێکان بێ «شەرم و شۆ»
دەستیان قرتانم لە بنا
دەستڕۆیشتون لە کوشتنا
ئێستەش لەناو کینیااعلامکەما
لە دارستان و ناو چەما
گوللەبارانم ئەکەن هەر
منی ڕەش، منی دەربەدەر
بە خڕکەبەردی تەکساساعلامیان
کەوتوونە دووم بە بەردباران
زۆر ڕووبارم دیوە بە خوڕ
لە هاژە هاژا تاوی گوڕ
نیلاعلامی بزورگی دڵنیا
لەناو قووڵیی بێدەنگیا
سەرنجی داوم زۆر بە دڵ
جار جار بۆ من هاتۆتە کوڵ
ئاوی مسیسپیاعلامشم دیوە
کە جار جار پێم پێکەنیوە
یان بە دڵ بۆ من گریاوە
بە گوڕ لافاوی هەستاوە
وەکوو ڕووی ئەو ڕووبارانە
لۆچ لۆچ و پیر بوو ئەم گیانە
برام من ئینسانم، ئینسان
وەکوو ئێوە دەمار و گیان
من ئازادیم ئەوێ هەرگیز
بۆی بەختە گیانی «قول» بەڕیز
من ڕەشم وەکوو کینیااعلام
ئەمرم لە ڕێی ئازادییا