من ڕەشم

ئەم هەڵبەستە هی بوێژی ئەمریکی «ماک کریا»یە
لە کتێبی:
دیاری
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 2 خولەک  1004 بینین
من ڕەشم وەکوو کینیاناوی تایبەت
ئەمرم لە ڕێی ئازادییا
وەکوو ڕنگی شەوێکی ڕەش
یا وڵاتی منی بێ بەش!
وەک جەرگی ئەفریقاکەم
نیشتمانە... بێنەواکەم
ڕەنگم ڕەشە، پێستم ڕەشە
ئەم دەنگە هیی قولە ڕەشە: -
جاران کۆیلەیەک بووم هەژار
بەر دەرگانەی کۆشکی زۆردار
ماڵی قەیسەرم ئەماڵی
ژینم بەسەر برد بە تاڵی
من بووم بۆیاخچیی دوورە وەتەن
قۆندەرەکانی واشنتەن
لە کۆشما بوو، هەر منیش بووم
بە هێزی دەماری بازووم
بە عەرەقم، بە خوێنی گیان
بنچینەی کۆشکم هەڵئەسان
هەرەم بناغەی من دامنا
بەردم ئەدا بەسەر شانما
قوربانییەک بووم لە کۆنغۆناوی تایبەت
بەلچیکێکان بێ «شەرم و شۆ»
دەستیان قرتانم لە بنا
دەستڕۆیشتون لە کوشتنا
ئێستەش لەناو کینیاناوی تایبەتکەما
لە دارستان و ناو چەما
گوللەبارانم ئەکەن هەر
منی ڕەش، منی دەربەدەر
بە خڕکەبەردی تەکساسناوی تایبەتیان
کەوتوونە دووم بە بەردباران
زۆر ڕووبارم دیوە بە خوڕ
لە هاژە هاژا تاوی گوڕ
نیلناوی تایبەتی بزورگی دڵنیا
لەناو قووڵیی بێدەنگیا
سەرنجی داوم زۆر بە دڵ
جار جار بۆ من هاتۆتە کوڵ
ئاوی مسیسپیناوی تایبەتشم دیوە
کە جار جار پێم پێکەنیوە
یان بە دڵ بۆ من گریاوە
بە گوڕ لافاوی هەستاوە
وەکوو ڕووی ئەو ڕووبارانە
لۆچ لۆچ و پیر بوو ئەم گیانە
برام من ئینسانم، ئینسان
وەکوو ئێوە دەمار و گیان
من ئازادیم ئەوێ هەرگیز
بۆی بەختە گیانی «قول» بەڕیز
من ڕەشم وەکوو کینیاناوی تایبەت
ئەمرم لە ڕێی ئازادییا