ئەستێرە و مەل و خەزان
لە کتێبی:
دیاری
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1246 بینین
ئەو گوڵەی خەزان وەرانی و نەمرد
ئەو دڵەی ناسۆر لە هیوای نەکرد
ئەو پڕیشکانەی دامردنەوە
بەڵام هەمیسان گڕیان گرتەوە
ئەو ئەستێرەیەی کشا بۆ ناو چەم
لە سەرەمەرگا خەندەی لەسەر دەم
ئەو مەلەی بای وەشت باڵی هەڵوەران
لە بەستە وتن نەکەوت لە ئاسمان
وان لەناو دڵی منا میوانن
چونکە نموونەی قەت کۆڵنەدانن