تینوومە

لە کتێبی:
دیاری
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1006 بینین
ئەمڕۆ تینوومە...
زۆرم تینووە، هەر وەک بیابان
لمی سووتاوم، تاسەی تاساوم،
تینوون، بۆ نەختێک دڵۆپی باران
سا دەی هەورەکەی ژیان، بارانێ
ڕاماڵێت پووشی نائومێدیی دڵ -خەندە و گریانێ -
شۆڕشی لێشاو
با هەستێ بەتاو
بۆ سەر قەڵاکەی سەختی دەروونی
سزا و نەبوونی...
دەرهێنێ لە بێخ ژاڵەی پەژارە، ژیانم تاڵە
ئەمڕۆ تینوومە هەر وەک بیابان