گیڤارا

از کتاب:
ئاوات و ڕەنج
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 3 دقیقه  1355 مشاهده
لە دەشتێکا دەمەو بەیان
بە سروەی شەماڵی نیان
کاتێ گوڵ کەوتە شنەشن
بزووت دەس و پەنجەی مردن
برادۆی پەروەردەی تاوان
لەسەر پیلکە پەنجەی جووڵان
خوێنی دڵی گیڤارااعلامی ڕشت
گەورەترین دلێری کوشت
ڕۆژ گیڤارای گرتە باوەش
بە پۆپەشمینی خوێنی گەش
بە تیشکی گەرم و پڕ جۆشی
تەرمی پیرۆزی داپۆشی
***
ژیان بە هاژەی ڕووباران
بە خرمەی ڕەهێڵەی باران
بە وژەی باڵی پەلەوەر
گریەی مناڵی دەربەدەر
بە نێڵەنێڵی ئاگری
شۆڕشی وڵاتپەروەری
بە دوا وتاری گیڤارااعلام
لە چیا و کەش و نزارا
خۆشترین ئاوازی دانا
لە خەبات و کۆڵنەدانا
دەنگی چەکوش لەسەر دەزگا
نرکەی دلێر لەڕووی مەرگا
ورشەی داسی برای وەرزێر
گرمەی دەنگی ڕۆڵەی دلێر
ئەڵێن گیانی گیڤارااعلامیە
لە کەژا لە نزارایە
ئەرجەنتیناعلام ئەڵێ گیڤارااعلامم
ڕمانی قەڵای ترس و سام
هەڵمەت بەرن پەلامارە
لە سەر ڕێ و شوێنی گیڤارااعلام
لە بۆلیڤییااعلام پێشمەرگە
ئەڵێ هەرکەسێ بەجەرگە
خێرا دەست بداتە تفەنگ
بەرەو کۆڕی کوشتار و جەنگ
بۆ ئامانج و تۆڵەسەندن
لە هێزی زوردار و دوژمن
با بەتاو ئاسمانی ژیان
خوێنی گەش و پاکی لاوان
بۆ سەر وڵات ببارێنێ
تا گەل تۆڵەی خۆی ئەسێنێ
کۆڕی کوشتار گەرمتر بێ
وڵات با هەمووی ئاگر بێ
ئەسرین کە دیت جۆگەی خوێناو
نەیەیتە بەر پەرژینی چاو
بۆ پێشەوە سەرکەوتنە
ئازادی و تۆڵەسەندنە
بۆ وڵات و گیڤارااعلامیە
گەل لە کۆڕی کوشتارایە
***
ئەی تێکۆشەری سەرزەمین
ئەی ڕۆڵەی خۆشەویستی و قین
شانازیی وڵاتی شەککر
پێشکەشت بێ چەپکێ شیعر
شیعری وڵاتێکی وێران
مناڵی برسی و سەرگەردان
وڵاتی ئاگر و ئاسن
کوردستانی پیرۆزی من
***
گیڤارااعلام چۆن وەرزی بەهار
ئەبێ خاک پڕ بێ لە گوڵزار
یا پاییز و چلەی زستان
هەر ئەبێ داکاتە باران
تۆش شۆڕش لە هەموو شوێن
ڕۆڵەی ئاگر بووی، ڕۆڵەی خوێن
هەر کە ئەوترا گیڤارااعلام
ئەمدیت لە کۆڕی کوشتارا
بانگت ئەکرد: ئادەمیزاد
ئەبێ بژی شاد و ئازاد
دوور لە سزا و ئازاردان
لە چەوسانەوە و لە تاوان
گیڤارااعلام شیعری گڕاوی
وشەی پیرۆزی خوێناوی
لەسەر وێنەکەت ئەنووسم
لە چوارچێوەی یادی ئەگرم
لەگەڵ وێنەکەی کاوانی
کە بۆ کورد بوو بە قوربانی
لەگەڵ هەزار و یەک وێنە
کە هەمووی خڵتانی خوێنە
هی ئەوانەی بۆ کوردستان
ئازایانە بوون بە قوربان
ئەیانخەمە ناو شووشەی دڵ
بۆیان ئەڵێم شیعری بەکوڵ
گیڤارااعلام هەتا هەتایە
#
یادت ڕووناکی دنیایە