گیڤارا
لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
3 خولەک
1356 بینین
لە دەشتێکا دەمەو بەیان
بە سروەی شەماڵی نیان
کاتێ گوڵ کەوتە شنەشن
بزووت دەس و پەنجەی مردن
برادۆی پەروەردەی تاوان
لەسەر پیلکە پەنجەی جووڵان
خوێنی دڵی گیڤاراناوی تایبەتی ڕشت
گەورەترین دلێری کوشت
ڕۆژ گیڤارای گرتە باوەش
بە پۆپەشمینی خوێنی گەش
بە تیشکی گەرم و پڕ جۆشی
تەرمی پیرۆزی داپۆشی
***
ژیان بە هاژەی ڕووباران
بە خرمەی ڕەهێڵەی باران
بە وژەی باڵی پەلەوەر
گریەی مناڵی دەربەدەر
بە نێڵەنێڵی ئاگری
شۆڕشی وڵاتپەروەری
بە دوا وتاری گیڤاراناوی تایبەت
لە چیا و کەش و نزارا
خۆشترین ئاوازی دانا
لە خەبات و کۆڵنەدانا
دەنگی چەکوش لەسەر دەزگا
نرکەی دلێر لەڕووی مەرگا
ورشەی داسی برای وەرزێر
گرمەی دەنگی ڕۆڵەی دلێر
ئەڵێن گیانی گیڤاراناوی تایبەتیە
لە کەژا لە نزارایە
ئەرجەنتینناوی تایبەت ئەڵێ گیڤاراناوی تایبەتم
ڕمانی قەڵای ترس و سام
هەڵمەت بەرن پەلامارە
لە سەر ڕێ و شوێنی گیڤاراناوی تایبەت
لە بۆلیڤییاناوی تایبەت پێشمەرگە
ئەڵێ هەرکەسێ بەجەرگە
خێرا دەست بداتە تفەنگ
بەرەو کۆڕی کوشتار و جەنگ
بۆ ئامانج و تۆڵەسەندن
لە هێزی زوردار و دوژمن
با بەتاو ئاسمانی ژیان
خوێنی گەش و پاکی لاوان
بۆ سەر وڵات ببارێنێ
تا گەل تۆڵەی خۆی ئەسێنێ
کۆڕی کوشتار گەرمتر بێ
وڵات با هەمووی ئاگر بێ
ئەسرین کە دیت جۆگەی خوێناو
نەیەیتە بەر پەرژینی چاو
بۆ پێشەوە سەرکەوتنە
ئازادی و تۆڵەسەندنە
بۆ وڵات و گیڤاراناوی تایبەتیە
گەل لە کۆڕی کوشتارایە
***
ئەی تێکۆشەری سەرزەمین
ئەی ڕۆڵەی خۆشەویستی و قین
شانازیی وڵاتی شەککر
پێشکەشت بێ چەپکێ شیعر
شیعری وڵاتێکی وێران
مناڵی برسی و سەرگەردان
وڵاتی ئاگر و ئاسن
کوردستانی پیرۆزی من
***
گیڤاراناوی تایبەت چۆن وەرزی بەهار
ئەبێ خاک پڕ بێ لە گوڵزار
یا پاییز و چلەی زستان
هەر ئەبێ داکاتە باران
تۆش شۆڕش لە هەموو شوێن
ڕۆڵەی ئاگر بووی، ڕۆڵەی خوێن
هەر کە ئەوترا گیڤاراناوی تایبەت
ئەمدیت لە کۆڕی کوشتارا
بانگت ئەکرد: ئادەمیزاد
ئەبێ بژی شاد و ئازاد
دوور لە سزا و ئازاردان
لە چەوسانەوە و لە تاوان
گیڤاراناوی تایبەت شیعری گڕاوی
وشەی پیرۆزی خوێناوی
لەسەر وێنەکەت ئەنووسم
لە چوارچێوەی یادی ئەگرم
لەگەڵ وێنەکەی کاوانی
کە بۆ کورد بوو بە قوربانی
لەگەڵ هەزار و یەک وێنە
کە هەمووی خڵتانی خوێنە
هی ئەوانەی بۆ کوردستان
ئازایانە بوون بە قوربان
ئەیانخەمە ناو شووشەی دڵ
بۆیان ئەڵێم شیعری بەکوڵ
گیڤاراناوی تایبەت هەتا هەتایە
#
یادت ڕووناکی دنیایە