بپرسە حاڵم ئیهمالی وەفا بەس
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
5279 مشاهده
بپرسە حاڵم، ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە!
بەری بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێ نەخلی باڵات
بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرەزاهید
وەرە با تۆبە کەین، ئیتر ڕیا بەس
خودا ئەم دەردی عیشقەم لێ نەکا کەم
هەتا هەم بەس لە باتی هەر دەوا بەس
ئەوی ئەو وێڵییە بورجی زەمینە
دە بەس بڕوا مەسیحا بۆ سەما، بەس
لە سەر تێپەڕ بووە خوێناوی جەرگم
بە سەرما بێنە، ئەی دڵ، ماجەرا بەس
کە من دڵ پڕ کەدەرم و لێڵە عەیشم
لە کن من بەس بکەن باسی سەفا، بەس
کە نادا مەحویاتخلص دادێ بە حاڵت
بەسی بێ داد و ئاهـ و ناڵە، با بەس