سروود
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
989 مشاهده
پێشمەرگەم و بۆ ڕزگاری نیشتمانم لە خەباتم
دوژمن هەرچەند بەهێزیش بێ دەبێ دەرچێ لە وڵاتم
گوللە تۆپ و بۆمبا و ئاگر کار لە بیر و بڕوا ناکەن
ماڵ و سەر و خوێن و گیانم قوربانی ئەم ئاو و خاکەن
ڕۆڵەی ئازای کوردستانم، دوژمنی داگیرکەرانم
بۆ سەربەخۆبوونی گەلم، بەختی دەکەم ماڵ و گیانم
زۆر لەمێژە کورد ئەکوژرێ، لە مەیداندا خوێنی دەڕژێ
شار و گوندی وێران دەکرێ، مێشکی کیژ و لاوی دەپژێ
بەڵام لاوی کورد لە مردن سڵ ناکات و خۆ ڕاگرە
بیر و بڕوای کوردایەتی بۆ گیانی دوژمن ئاگرە
ڕۆڵەی ئازای کوردستانم، دوژمنی داگیرکەرانم
بۆ سەربەخۆ بوونی گەلم، بەختی دەکەم ماڵ و گیانم
سوێندمان بە خوێنی شەهیدان، تۆڵە لە دوژمن دەستێنین
داگیرکەرانی کوردستان لەڕەگو ڕیشە دەردێنین
سوێندمان بە خاکی کوردستان دەبێ کوردستان ئازاد کەین
داگیرکەر لە خاکمان دەرکەین، گیانی شەهیدانمان شاد کەین