سروود

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  891 مشاهده
کوردین ڕۆڵەی کوردستانین، بەدڵ ئازادیمان دەوێ
هەتا لەسەر دنیا زیندووین سەرمان بۆ دوژمن نانەوێ
***
لە ڕێگای ئەم نیشتمانە سەر و ماڵمان لا هەرزانە
کوردستان دینە، ئیمانە، کوردستان ژینە، ژیانە
***
سەربەخۆ بوون و ئازادی، ئاواتی هەموو کوردێکە
لەبەرانبەر داگیرکەران، هەموو کوردێک نەبەردێکە
***
چیتر کورد ناژێ بەدیلی، بە داگیرکەران ناخورێ
بڕوامان کێوی پۆڵایە، بەهیچ هێزێک لانادرێ
***
بەخەباتی خوێناویمان، ڕێگەی ئازادی تەخت ئەکەین
بۆ مافی چارەنووسی کورد، خوێن و سەروماڵ بەخت ئەکەین
***
هەتا کوردستانی ڕەنگین، لە دوژمن پاک نەکەینەوە
بیر لە خۆمان ناکەینەوە، ئاوڕ بۆ دوا نادەینەوە
***
لە ڕووی داگیرکەری وڵات، شێری شەڕ پڵنگی جەنگین
تۆڵای پۆڵا و شوورەی سەنگین، لە دەریای خوێندا نەهەنگین